نه كه وتن تا سه ركه وتن
پێشكه وتن و پێگه يشتن له پێناو نه سره وتن و دانه نيشتن وه ده ست دێن 
border="0"
به سته ره کان

 

ئه ی ته مه نی پڕ ئه سرینم  ئه ڕۆی ئاوڕ ناده یته وه

له گه ل  هه موو هه نگاوێکتا له عومری من ئه سڕیته وه

 

خۆزگه منیش وه ک په پووله گشت ته مه نم وه رزێک بایه

دوور له ئازار و تاڵی ژیان ته نیا گوڵم ناسیبایه

 

ڕێگام سه ودای ته نیاییه و که سێک نایه بۆ سه ردانم

ئیتر چی بکه م له م ته مه نه که له هه مووی په شیمانم

 

له گریانی مناڵیما پێکه نینم به خه م ئه هات

که چی ئێستا خه م ده ریایه و بۆ که نارم شه پۆل ئه دات

 

له سه د جاران  جارێ زه رده خه نه  لێم ده بێته میوان

وه ک سێبه ری لای ئێواره ی خۆر نشینی دار ئه رخه وان

 

ئه ی هاوڕێیان چاوم نووقمی نیگارێکی پڕ به هاره

تاسه م وه ری به ڵام هێشتا خۆشه ویستیم هه ر بێداره

 

ئێستاش گه ڵای عومری گه نجیم وه کوو پاییز هه ڵ وه ریوه

کێ وه کوو من ته م و خومار په نجه ره که ی دا پۆشیوه

 

[ 93/10/22 ] [ 22:0 ] [ کوڕه کورد ]

ڕۆژانێکه تۆ له چاوی پڕفرمێسکی نیگام ونی

به ڵام ئێستاش هه ر شاژنی نێو خه یاڵ و خه ونی منی

له و ڕۆژه وه چرپه و ده نگی لێوه کانی تۆ نابیستم

هه رگیز ده نگی که سێکی تر نه بۆ ته جێی خواست و ویستم

ڕۆژم ئه ژمارد بۆ دیدارت، به ده ربڕینی ڕازێکی نوێ

ئه و ساتانه ش که بۆم ئه دوای هه مو گیانم ده بو به گوێ

که دو به دو دائه نیشتین تۆ بۆم ئه دوای به ئه سپایی

من خوا خوام بو ڕسته کانت نه گه ن به خاڵی کۆتایی

گوڵ هه ناری لێوه کانت که ده کرانه وه بو وتن

چاوانی من وه ک په پوله  له سه ر لێوت نه ده که وتن

یه ک به یه کی وشه کانتم له ناو ڕوحم پاراستووه

وا هه ست ده که م که من پێشتر ئه و وشانه م نه بیستووه

[ 93/10/01 ] [ 22:51 ] [ کوڕه کورد ]

خۆشه ویستیت ئاسمانێکه هه میشه وابه سه رمه وه

ده روازه ی گشت سه رنجێکم به یادی تۆ ئه که مه وه

گه رچی دورم به ڵام شیوه ت قه ت  ون نابێ له به ر چاوم

ساتێک وشک نابێته وه هه ر دو دیده ی پڕ له ئاوم

زۆر ئه ترسام که ڕۆژێک بێت له چاوانتا خۆم نه بینم

به بێ که سی مه ودام نه بێ له ئازاری خه م و شینم

ئه م سه فه ره یه گجار سه خته چونکه له تۆ دابڕاوم

ئاخۆ که ی بێ شاد ببمه وه به سۆماکه ی بینای چاوم

ئه گه ر بڵێم خۆشه ویستیت ده ریایه کی بێ به نده ره

بڕوا بکه هه ناسه که م، بێ تۆ خۆشی لام که سه ره

ڕێگه م کۆڵانی ته نیایی و سه رم سه ودای هه زار خه مه

چه ند هه ناسه ی سارد هه ڵکێشم بۆ یادی تۆ هێشتا که مه



[ 93/09/30 ] [ 23:22 ] [ کوڕه کورد ]

گر روزی مردم در این روزگار= بماند این عکس ز من یادگار

[ 93/09/30 ] [ 9:40 ] [ کوڕه کورد ]

بابه كۆڵه كه ی ژیان و ماڵ ڕاگر  

 له چله به تین تر له گڕی ئاگر

بابه ئه ی چرای به شۆقی ناو ماڵ

  بێ تۆ ڕوناکی ده بێته سیا چاڵ

جێگه ی ئومێدی ئازای بنه ماڵه 

 به نه بونت ژیار چه شنی ژان تاڵه

بۆ ڕۆڵه کانت پاڵپشتێکی پته و 

بۆیه بێ مانا لات شه که ت و خه و

به رده وام خه م خۆر بۆ به خته وه ری 

دیتت به م هۆیه زۆر کوێره وه ری

له م ڕۆژه ی ڕۆڵە ت هاتنه سه ر دنیا 

هیوای داهاتوت له دڵ نا بنیا

بۆ وه ی مناڵت به سه ربه رزی بژین 

به گژه بای ڕۆژگار نه که ونه هه ژین

تاکو به چاکی ناویان به رن خه ڵک

  له پیشه و زانست لێیان وه رگرن که ڵک

تاکێکی باش بن بۆ خاو و خێزان

  له هه ر بوارێ دا ببن به لێزان

جه ماوه ر لێیان بنێن قه در و ڕێز

بۆ کۆسپ و که سه ر پته و بن و به هێز

هاتی ته واوی توانات خسته کار

  گه لێکت کێشا مه ینه ت و ئازار

به شه و و به ڕۆژ به به فر و باران 

له ده شت و چیا له گوند و شاران

به به رده وامی به بێ هیچ وچان

بۆ حه سانه وه ی ژن و کوڕ و کچان

ده تویست بۆ کوڕه که ت بچیه خوازبێنی

 کیژێکی جوانی له بۆ بهێنی

بانگهێشت بکه ی شار و ئاوایی 

بیبینی له ناو به رگی زاوایی

بۆی خه رج بکه ی سه ت سکه ی زێڕی

داوه تی خۆشی له بۆ بگێڕی

کیژه که ت بده ی به کوڕه خانه دان 

له لای ئه و بگرێ ئوقره و هه دادان

بهێنیه وه یاد ئاواتی چوکی 

بیبینی له ناو جل و به رگی بوکی

تارای سوری دادرابێ به سه ر 

ڕازابێته وه له پێ هه تا سه ر

به سه ر بڵیندی له ماڵ بچته ده ر

تا کو سبه ی ڕۆژێ نه بێ ده ربه ده ر

نه وه ی کاکۆڵ زێڕ ببینی لای خۆت

ده سره وێ دڵی پڕ له کوڵ و کۆت

ماندو نه ناس و به ئه مه گ خه ریک

هه تا نه شه مزێن خونچه ی ده فه ریک

بو تێری و پۆختی مه ت ئاره قه ڕشت

هه ر کۆڵنه ده ر بوی به بڕست و بڕشت

به نه بونی تۆ ده بین به هه تیو

ته نیا ده مێنین وه ک گوڵی ناو شیو

یا خوا بابه گیان به ساغی بژی 

بۆ که سه ر و ژان هه ر ئه تۆ دژی

سایه ت بمێنی به ته مه ن درێژی

چیرۆکی شیرنن له بۆ ببێژی

ئه گه ر له دنیاش دابڕای لێمان

به ره و سه فه ر بڕۆی و بهێڵی جێمان

به هه شتی به رین ببێته به شت

بگه شێته وه دیسان ڕوی گه شت

به ئاسوده یی و هه تا هه تایی

له سه رده مێکی به بێ کۆتایی

ئاگادارت بن دوعای ده ئێمه

به هه شت شیاوته و بڵێ ئێره جێمه

به شقم خوداش به سۆز و هه ستی

ئه و شوێنه خۆشه ت بداته ده ستی

ئێمه ش په یمانت له گه ڵ  ده به ستین

  له بیر کردنه وه ت ساتێ نه وه ستین

جا به خوێندنه وه ی سوره تی قورئان

به چاکه کاری و به خێر و قوربان

ناکه ین ئه و کاره قه ت به بێ وازی

هه تا کو ئه تۆ لێمان بی ڕازی

 

 

[ 93/09/27 ] [ 14:32 ] [ کوڕه کورد ]

قه ندیل

قه‌ندیل ده‌ڵێ من سه‌ر به‌ ته‌مم، قه‌ندیلم
تا خێڵی گه نجانم ده‌گه‌نێ، هه‌ر دیلم

زۆر ده‌کشێ به‌ سه‌رما، سێبه‌ری داڵاشان
به رده وام ده‌ڕژێ به‌ سه‌رما،خوێنی گه رمی لاشان

گه لێ هه‌وری توپخانان به‌ سه‌رما ده‌ته‌قن
بێ ئه ژمار گولله ی نه‌یاران له‌ جه رگم ده‌چه‌قن

گه لێ شه‌وان به‌ برینداری له‌ خه‌و هه‌ستاوم
من هه‌ر به‌رزه‌ قه‌ڵای کوردانم و ڕاوه‌ستاوم

ئه‌م جۆگه‌له‌ ئاوه‌ی که‌ له‌ من ڕاده‌خووشێ
ڕۆڵه‌ی گه‌ل‌ سووژده‌ ی بۆ ده با و ڕاده‌کشێ

ئه م کاته ی سه‌ری زامداری له‌ کۆشی خۆمه‌
شه‌و و ڕۆژ، بۆ جگه رگۆشه کانم، لۆ لۆمه

هۆ دووندی که‌لیخانی ڕنوو پۆشی به‌ سام
ده مبینی، له‌ ژێر هه‌وری فڕۆکان، حه‌په‌سام

دڵ که‌وتووه‌، هێزم نییه‌ بیلاوێنم
گه لێ پاڵه وانی ئازادی کوژراوه‌ له‌ داوێنم

من بۆمیوانه کانم دڵ پڕ له‌ خه‌م و په ژاره‌
چوار خوانی خێڵی بێ به‌شانم لێ دیاره

نه‌ورۆزی ڕزگاری و هه‌ڕه‌تی هاتی من
ئه نووسنه وه نه وه ی نوێ به سه‌رهاتی من

قه‌ندیل ده‌ڵێ من سه‌ر به‌ ته‌مم، قه‌ندیلم
تا خێڵی گه نجانم ده‌گه‌نێ، هه‌ر دیلم


بابه تی په یوه ندی دار: قه ندیل
[ 91/12/22 ] [ 12:24 ] [ کوڕه کورد ]

كه مردم لاشه‌كه‌م له كۆێ ده‌نێژن         نیه گرینگ ئه‌شكی دووریم بۆ مه‌ڕێژن

 

هه‌ناسه‌ی ساردم بۆ هه‌ڵمه‌كێشن        ده‌زانم ئێوه‌ش وه‌ك من په‌رێشن 

 

مه‌ڵێن داخه‌كه‌م بۆم شێره پیاوه             عومرێ بە بێ مراد له ناون ژیاوه

 

دنیا وه کو ئه و نابینێ به خۆی          تێکی پێچاوە بار و بنە ی نامۆی

 

باشتر له من و وه ک منیش ده یان      ڕۆیین به ڕێوه ن ئه مرۆ یا به یان

 

لای مه هونه‌روه‌ر هه تا كو ده‌مرێ          کوا، که ی، کێ، ڕێزی لێ ده‌گرێ

 

كه‌ساس و بێ كه‌س به بێ پشتیوان       به‌ دڵ خه‌مخۆری خه‌ڵك و نیشتیمان

 

    داینا ته مه نی بۆ سه ربه رزی گه ل      

نه یویست به م هۆیه هیچ ده رفه ت و هه ل

 

هه ڵگری ده رد و خه م بۆ به دایم        له پشت هیچ چیایێ خۆی نه کرد قایم

 

هه تا له ناون ده ژیاو و مابۆ      بۆ پاروه نانێ په رۆش دامابۆ

 

        که ی که سێ هات و به سۆز و هه ستی 

      ویستی به ڕێکی ده ست نێته ده ستی

 

باشه ئه م کاته ی خرایه ژێرگۆڕ              که ی قه ره بویه  ساڵوه گه ڕ وكۆڕ

 

چ سود حه‌سره‌ت و داخ و په‌ژاره          به ژیانه مه رگی ژیا ئه م هه ژاره

 

که ی ئه مه ژینه بۆ خاوه ن به هره        ئه مه، ژانه، زامه، ده رده ،ژه هره

 

له پاش مردن و به هره ی با بردوو      چ‌ كه‌ڵكی هه‌یه ڕه‌حمه‌ت له‌ مردوو


بابه تی په یوه ندی دار: ڕاسپاردە
[ 90/12/25 ] [ 22:54 ] [ کوڕه کورد ]

به بیری پڕ له بیری زۆر شێواوم

ئه زیزم دڵ له لا ته تاکو ماوم

 

ئێستا که دوری گیانی شیرینم                   هه ردڵ به خه م و ده رون پڕ برینم

 

 ڕه وه که و نامۆ، خه و له گه ڵ چاوم     

      ناچارم به ڵام هێزی هه ناوم         

 

        تا ڕۆژی واده هه ر ئه بێ هه ڵ که م          

چرای هیوا و حه ز له ناو دڵ هه ڵ که م

 

گه رچی لێم دوری ئاسکی نه رم و نیان      هه ر چاوه ڕێمه بو پێکه وه ژیان

 

مه ودای نێوانن گە ر بێ سه دان وڵات       ئه وینم له بۆت دێنم به خه ڵات    

 

ببه چاوه ڕێ ڕۆژێ وه ک باران          دێمه وه به ره و جێژوانی جاران

 

هه ناسه ی دوریت به کوڵ ده ڕێژم         له به ر پێت خه می دوری ده نێژم

 

ماچ  که م کوڵما نی ناسک وسوور و جوان   

ده رکه م له خه یاڵ  ئازاری سۆ و کوان

 

بمژم جوت لێوی ئاڵ و گه شی تۆ     لێک ئاڵێ ئازای من و له شی تۆ

 

قه ت جێ ناهێڵم ئیتر ئه م شوێنه

 تا هات و چۆ بکا له له ش ئه م خوێنه

 

تێکه ڵی یه کتر ئه که ین هه ناسه        بزانێ گشت دنیا ئه م ده نگ و باسه

 

له دڵ ده ر ئه که ین هه رچی که خه مه

 پڕ له ئه وین دڵ هه ر چه ند بێ که مه

 

تۆ، به، به هاوژین منیش به هاوڕێ       له ناو به ین ویکڕا که ند و کوسپی ڕێ

 

بۆ گه یشتن به تۆ من به ئاواتم     هه تاکو ئه مرم هه ر به هیواتم


بابه تی په یوه ندی دار: هه ناسه ی دوری
[ 90/12/24 ] [ 21:4 ] [ کوڕه کورد ]

ژه نگه سوره یه ک که وته ناو ئاوێ

داخوازی ده رباز گشت سات و تاوێ

ماوه یه ک بۆ من، که زۆر به جوانی

له قه له پاژه ی ئازام ئه ڕوانی

ئه یویست که گیانی له ئاو بکا ڕزگار

له گێژاوی مه رگ خۆی بکا قوتار

هه ر جار به جۆرێ ئه یگرت پنج و چڵ

هێندێ جار به رد و بڕێ جاریش گڵ

لای خۆشه ویست بۆ ئه م ڕوح و گیانه

کرداری گیاندار هه ر له بۆ ژیانه

بی سود بۆ هه ر چه ن تێکوشا به دڵ

له خنکانی خۆی زۆری ئه کرد سڵ

بۆ نه خینکانی له ناو ئه م ئاوه

ویستم له وێڕا بیخه مه لاوه

وه کو که سێکی به سۆز و به هه ست

بۆ هاتنه ده ری له ئاو کردم به ست

به نیازی چاکه ده ستم کرده پرد

ئه نگوستم بۆ لای ئه م هه ژاره برد

که هاته له پی ده ستم بێ وچان

چه شنی بروسکه چزوی کرده گیان

ئێش و ژانێکی له ڕاده به ده ر

له به ری پێ ڕاهە تا تۆقی سه ر

گرتی نۆبه تێ سه رجه م ئازای له ش

له م چاکه کاریه ئه وه م بۆ به به ش

گوتم ژه نگه سور چاکه ت نییه شیاو

بۆ پیاوه تیم کرد له گه ڵ تۆی ناپیاو

کردنی چاکه له گه ڵ مرۆی سپڵه

هه ر وه ک شین کردنی گوڵ له سه ر زپڵه

که سانی بێ نمه ک وه ک پشیله زۆرن

له رواڵه ت پڕ نور بە وێنە ی خۆرن

به ڵام له ناخدا هه ر قه سته سه رن

نه یار و خایین یا ئابڕو به رن

نه دانی ئاوڕ له م چه شنه خه ڵکه

له هه ر دوخێدا گه لێ بە که ڵکه

دڵنیام هه ر که سێ له مانه دوره

ویژدان و هه ستی دارماڵی نوره


بابه تی په یوه ندی دار: پیاوە تی لە گە ڵ ناپیاو
[ 90/12/24 ] [ 14:57 ] [ کوڕه کورد ]

بيستومه چه رخي گه ردون سوڕاوه

شێري دارستان ڕێزي نه ماوه

چۆن له به ر برسي شێر بمرێ ئه ڵڵا

گوشتي شه ک بخوا رێوي به ره ڵڵا

نوستني ناکه س له سه ر گه وهه ره

بۆ نه جيب هه ر به رد سه ريني سه ره

ڕێوي گڵاو و پڵتۆخ و بێ هێز

له گه ڵ شێر خۆيدا دێنێته يه ک ڕێز

ئه و که ناوداره به ئاکاري په ست

سه رداري بێشه به بازو و به ده ست

ناسراوه هه ر ده م به مامۆستاي فێڵ

مه زني دلێريش به دڵسۆزي خێڵ

ده خيل به ڕێوي قه ت نه ڵێي شێره

به هه مو گۆڵێک ناگوترێ نێره

هه ر ژه هره  ناني حيزي و خوێن مژي

يا خوا تۆ ناکه س هه ر ئاوا بژي

ئاوا تێکۆشه هه ر ساتێ له ژيان

به سه ر بڵيندي وه ده ست بێني نان

شێرانه مردن نه ک ڕێويانه ژيان

به نان و ئاويش ده مێنێ گيان


بابه تی په یوه ندی دار: ڕێوی بونە تە شێر
[ 90/12/24 ] [ 10:15 ] [ کوڕه کورد ]

لە بابە ت ماڵپە ڕە وە

لاي هه ڵۆي به رزه فڕي به رزه مژي
چۆن بژي مه رجه نه وه ك چه نده بژي
به سته ره کان
خزمه تگوزاریه کان